کوردستانی
گەنجێک لە خەودابووە کاتێک تایەی بارهەڵگرێک بەر سەری دەکەوێت و دەیکوژێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە قەزای شێخان لە رووداوێکی تەگمەندا تاییەی بارهەڵگرێک دەردەچێت و بەر سەری گەنجێک دەکەوێت کە لە باخچەیەکی نزیک رێگەکە خەوتبوو، دەست بەجێ گیان لەدەستدەدات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی ئابی 2021، لە رووداوێکی دەگمەندا لەسەر شەقامی سەرەکی نێوان دهۆک و هەولێر، لە نزیک قەزای شێخان، تۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە لە هەولێرەوە بەرەو دهۆک دەڕۆیشت، تایەی دەتەقێت و دەردەچێت و بەر سەری هاوڵاتییەکی گەنجی کرێکار بە ناوی (میقداد موراد) دەکەوێت، کە لە ناو باخچەیەک لەسەر قەروێڵەکەی لەنزیک رێگەکە خەوتبوو، دەستبەجێ گیانی لە دەستدا.
میقداد موراد ناوی ئەو گەنجەیە کە گیانی لە دەستداوە تەمەنی 23 ساڵ بووە و ئاوەرەی کەمپی (ئێسیان)ە لە شێخان و لە ئەسڵدا خەڵکی کۆمەڵگەی (تەل قەسەب)ە کە دەکەوێتە باشووری شنگال، ئەو بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی خۆی و خێزانەکەی وەکو کرێکار لە نێو باخچەیەک کاری دەکرد.
ر. ر

بیروڕا