گێتی

ئەم وڵاتە داوای 401 هەزار کۆچبەر دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم وڵاتە داوای 401 هەزار کۆچبەر دەکات
مەودا میدیا-

وڵاتی کەنەدا داوای 401 هەزار کۆچبەر دەکات  و دەڵێت، تا کۆتای ئەمساڵ ئەو کۆچبەرانە وەردەگرن و مافی مانەوەی ھەمیشەییان بۆ دەستەبەر دەکەن

لە لێدوانێکدا مارکۆ میندیسینۆ وەزیری رەگەزنامە و کۆچی کەنەدی رایگەیاندووە، تا کۆتایی ئەم ساڵ 401 ھەزار کۆچبەر وەردەگرن، ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئەو کۆچبەرانەی لەلایەن وڵاتەکەیەوە پەسەند دەکرێن، مافی مانەوەی ھەمیشەییان بۆ دەستەبەر دەکەن.

ئەو وەزیرەی کەنەدا ئەوەشێ خستووتەڕوو، ئەو ژمارەی کۆچبەرانەی بۆ ئەم ساڵ دیارییکراون گەورەترین ژمارەی کۆچبەرانە لە ماوەی ساڵێکدا قبوڵ کرابن.

 بەپێی بەرنامەیەکی حکومەتی کەنەدا لەم ساڵدا 401 ھەزار کۆچبەر وەردەگیرێن و لە 2022دا 411 ھەزار و لە 2023دا 421 ھەزار کۆچبەر وەردەگیرێن، بۆ ئەو مەبەستەش لە پێگەی رەسمی حکومەتی کەنەدادا فۆرمی زانیاریی بڵاو کراوەتەوە.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان