کوردستانی
فەرمی؛ وەزارەتی دارایی لیستێکی نوێی مووچەی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستێکی نوێی مووچەی مانگی هەشتی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستێکی نوێی مووچەی مانگی هەشتی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەو لیستەی ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی ئابی 2021 وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە سبەی دووشەممە 30ی ئابی2021 مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت(  وەزارەتی ناوخۆ، رەگەزنامە، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگریی فریاکەوتن، لیوای نەوت، وەزارەتی شەهدان و ئەنفالکراوەکان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانی سیاسی.
لە هەرێمی کوردستاندا یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچە خۆر هەن، کە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن، حکومەت بۆ پێدانی مووچە بێ لێبڕین مانگانە 895 ملیار دیناری پێویستە، کە ساڵانە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینار دەکات.
    
ر. ر

بیروڕا