گێتی
بە موشەک هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی کابول
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە موشەک هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی کابول و سیستەمی بەرگری موشەکی ئەمەریکی لە فڕۆکە خانەکەدا بەرپەرچی هێرشەکەی داوەتەوە.
بە پێی هەواڵیکی ئاژانسی رۆیتەرز کە لە زاری بەرپرسێكی ئەمەریكییەوە رایگەیاندووە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە پێنج موشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی کابول كراوە و سیستمی بەرگری موشەکی بەرپەرچی هێرشەکەی داوەتەوە و موشەکەکانیان تێکشکاندووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکە هیچ قوربانییەکی هێزەکانی ئەمەریکای لێ نەکەوتووەتەوە و هێرشەکە گواستنەوەی خەڵکی ئەفغانستان و دیپلۆماتکارانی رانەگرتووە و پڕۆسەکە بەردەوامە.
هاوکات بزووتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، بەمنزیكانە تەواوی فڕۆكەخانەی كابول دەكەوێتە ژێر دەسەڵاتی ئەوانەوە و ئەمەریكییەكان لە چەند شوێنێكی فڕۆكەخانە كشاونەتەوە و چەكدارەكانی ئەوان كۆنترۆڵیان كردووە.
ر. ر