گێتی
ئەمەریکا: لە هەرێمی کوردستان و عیراق دەمێنینەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کونسوڵى گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمى کوردستان رایگەیاند، عیراق و هەرێمى کوردستان بۆ ئەمەریکا گرنگە و ئێمە لێرە دەمێنینەوە، ئەوەی دەکشێتەوە تەنها هێزە شەڕکەرەکانە.
رۆبەرت پالەدینۆ، کونسوڵی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی هیزەکانی پێشمەرگە و لەماوەی رابردووشدا بڕی 250 ملیۆن دۆلاریان وەک کۆمەک پێشکەشی پێشمەرگە کردووە و لە هاوکاری کردنیشیان بەردەوام دەبین و ئێمە لەو گەشتەدا بۆ ماوەیەکی درێژ لەگەڵتاندا دەبێن".
ئەوەشی خستەڕوو "بارودۆخى ئەفغانستان جیاوازە لە عیراق و هەرگیز عیراق و هەرێمی کوردستان وەک ئەفغانستان نییە، لە کۆتایی ئەمساڵدا هێزە شەڕکەرەکان دەکشێنەوە، بەڵام هێزەکانی دیکە لە مەشق و راهێنان بە هێزە عیراقییەکان و پێشمەرگە بەردەوام دەبن".
سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق وتی "لە هەڵبژاردندا پاڵپشتی هیچ هێز و لایەنێک ناکەن، بەڵام جەخت دەکەنەوە لەوەی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا چەندین جار قسەى لەسەر ئەم بابەتە کردووە و لە گرنگى عیراق و هەرێمى کوردستان تێدەگات، هاوکات لە گرنگى مانەوەى ئەمەریکاش بۆ هەرێم و عیراق تێدەگات و دەشزانێت سەقامگیرى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست واتا سەقامگیرى لە عیراق.
ر. ر