کوردستانی
سبەینێ مووچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا سبەینێ وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکات.
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا سبەینێ وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکات.
بە پێی ئەو لیستە دوێنێ وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە ئەمڕۆ دووشەممە 30ی ئابی2021 مووچەی ئەم شوێنانە دابەشکراوە (وەزارەتی ناوخۆ، رەگەزنامە، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگریی فریاکەوتن، لیوای نەوت، وەزارەتی شەهدان و ئەنفالکراوەکان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانی سیاسی) بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا سبەینێ مووچەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت .
لە هەرێمی کوردستاندا یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچە خۆر هەن، کە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن، حکومەت بۆ پێدانی مووچە بێ لێبڕین مانگانە 895 ملیار دیناری پێویستە، کە ساڵانە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینار دەکات.
ر. ر

بیروڕا