کوردستانی
ئاگادارییەک بۆ شۆفێرانی تەکسی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی تەکسی دەکاتەوە ئەوانەی لەزگە و لۆگۆیان نەداوە لە ئۆتۆمبێلەکەی بەزووترین کات سەردانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوە و هاتوچۆی هەولێر بکەن.
فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتۆچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرجەم شوفێرانی تەکسی بە تایبەت ئەوانەی کە تاکو ئێستا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە و هاتوچۆیان نەکردووە بەمەبەستی لێدانی لەزگە و لۆگۆ ئاگاداردەکەینەوە کەوا دەبێت بەر لە رێکەورتی 2021/11/1 کارەکانیان راییبکەن و لەزگە و لۆگۆ لە تەکسیەکانیان بدەن".
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتۆچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو شۆفێر تەکسیانەی کە لۆگۆ و لەزگە لە ئۆتۆمبێلەکانیان نەدەن تووشی سزادان دەبنەوە".
س.س

بیروڕا