کوردستانی

بەڕێوەبەرێک لە کارەکەی دووردەخرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەرێک لە کارەکەی دووردەخرێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری بنکەیەکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق لە قەزای دوزخورماتوو کە کوردە بە پیلانێک پۆستەکەی لێوەردەگیرێتەوە و دەکرێتەوە بە فەرمانبەری ئاسایی.

زۆزگ نازم، ئەو بەڕێوەبەرە کوردەی کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق پۆستەکەی لێوەرگرتووەتەوە بۆ مەودا میدیا دوا وتی "لابردنی من لە پۆستەکەم بە پیلانی نەیارانی کورد بووە، سەرەتا لە دوزخورماتووەوە گواستراومەتەوە بۆ شاری کەرکوک، بەڵام دوای چەند هەوڵێک پۆستی بەڕێوەبەرم لێوەرگیراوەتەوە و لە ناوەندێکی دیکە کراوم بە فەرمانبەرێکی ئاسایی و کەسێکی دیکە خراوەتە شوێنەکەم کە کوردە، بەڵام بە خواستی ئەوان کارەکان دەکات".

باسی لەوەشکرد "من ناڕەزایەتیم پیشانداوە لە بەرانبەر دوورخستنەوە لە پۆستەکەم داواکاریم بەرزکردووەتەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار لە شاری تکریت، بەڵام هیچ وەڵامێکم نەدراوەتەوە".

لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کە بڕیارە مانگی 10ی ئەمساڵ بکرێت زۆزگ نازم وتی "ئەم هەڵبژاردنە داهاتووی عیراق پیشان دەدات، دوای ئەم هەڵبژاردنەش گۆڕانکاری گەورە لە عیراق روودەدات".

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە قەزای دوزخورماتوو چەند ناوەندێکی دەنگدان هەیە کە دراوەتە کورد، عەرەب و تورکمان، ئەو ناوەندانە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقەوە سەرپەرشتیان دەکرێت.


س.س
Qaiwan
Qaiwan