کوردستانی

قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەروازەی باشماخ زیادیکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەروازەی باشماخ  زیادیکردووە
مەودا میدیا-

پارێزگاری سنە رایدەگەیەنێت لە پێنج مانگی ڕابردوودا، بەپێی ئاماری گومرگ لە سنووری باشماخ ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە بڕی 4 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار ئەنجام دراوە، ئاماژەی بەوەشکرد پێشبینی دەکرێت لە مانگەکانی داهاتوو قەبارەی بازرگانی لە مەرزی باشماخ زۆر زیاتر بێت.

ئەمرۆ دووشەممە 30ی ئابی 2021 بەهمەن مورادنیا، پارێزگاری سنە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەماهەنگی بەرپرسانی بواری ئابووری و دارایی لە پارێزگای سنە رایگەیاند "لە پێنج مانگی ڕابردوودا، بەپێی ئاماری گومرگ لە سنووری باشماخ ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە بڕی 4 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار ئەنجام دراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "پێشبینی دەکرێت لە حەوت مانگی داهاتوودا قەبارەی بازرگانی لە مەرزی باشماخ زۆر زیاتر بێت، هەروەها دۆخی پارێزگای سنە بەراورد بە پارێزگاكانی دیكە لە بواری ژێرخانەوە لاوازە، بەڵام سەرەڕای هەموو كێشەكان توانیومانە چەندین كاری باش و بەرچاو ئەنجام بدەین".

س.س
Qaiwan
Qaiwan