کوردستانی

چەند بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ نووسراوێکدا دوو بڕیاری نوێی دەرکرد لەبارەی گەشتکردنی هاوڵاتییان بۆ وڵاتی هیندستان لەرێگەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 30ی ئابی 2021 وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ نووسراوێکدا دوو بڕیاری نوێی دەرکرد و تیایدا بڕیاریدا، رێگه‌ به‌ گه‌شتكردنی هاوڵاتییانی عیراقی له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتی هیندستان ده‌درێت، به‌و مه‌رجه‌ی له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان پشكنینی (PCR) بكه‌ن و بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان له‌و شوێنه‌ كه‌ره‌نتین بكرێن.

لە خاڵێكی دیكەیدا هاتووە، رێگەدان بە هاتنە ژورەوەی كەسانی بیانی و ئەوانەی لەدوای ١ی تەمووزی ئەمساڵ سەردانی وڵاتی هیندستانیان كردوە، رێگەیان پێدەدرێت بگەڕێنەوە.



س.س
Qaiwan
Qaiwan