کوردستانی
دوو کەس بەتۆمەتی قۆڵبڕین و هەڵخەڵەتاندن دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند بە تۆمەتی قۆڵبڕین و هەڵخەڵەتاندنی کەسێک بەشێوەی ئۆنلاین مامەڵەیان لەگەڵ کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەسەر بنەمای کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر دوو کەس بەناوەکانی (ر ، ب ، ص) دانیشتووی چەمچەماڵ (ف ، ق ، م) دانیشتووی سلێمانی کە هەستاون بەفێڵکردن لە کەسێک بەناوی (ع ، خ ، ع) دانیشتوی بەغدا کە بەشێوەی ئۆنلاین مامەڵەیان لەگەڵ کردوە بۆ کڕینی نۆ تەولیدی کارەبا، پاش گەیشتنی تەولیدەکان لەبغدادەوە بەسلێمانی لە قەزای چەمچەماڵ شەش دانەیان داگرتووە ولەلایەن تۆمەتبار (ر ، ب ، ص) گوازراوەتەوە بۆ باخێک لەسنوری ناحیەی شۆڕش کەخاوەنداریەتەکەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "سێ تەولیدەکەی دیکەشیان ناردووە بۆ سلێمانی کە لەئێستادا نادیارە، پاشان ژمارەی تەلەفۆنەکانیان داخستوەو پارەیان نەداوە بەفرۆشیارەکە، پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی و وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە هەردوو تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر شەش تەولیدەکەی ناحیەی شۆڕش و ئۆتۆمبێلەکانیاندا".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لەئێستادا تۆمەتبارەکان بە مادەی (456) لەیاسای سزادانی عیراقی بە بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوە راگیراون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە".
س.س

بیروڕا