کوردستانی

بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی نەخۆشخانەی ئاسای تایبەت بە كۆرۆنا دەكرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی نەخۆشخانەی ئاسای تایبەت بە كۆرۆنا دەكرێتەوە
مەودا میدیا-

بە بڕیاری هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان سبەینێ نەخۆشخانەی ئاسای تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی  دەكرێتەوە و مووچەی پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکەش دابین دەکرێت.

د.شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە و نەخۆشخانەكانی شۆڕش رایگەیاند "بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سبەینێ سێشەممە 31ی ئابی 2021 نەخۆشخانەی ئاسای تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا دەكرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "مووچەی پزیشك وكارمەندانی نەخۆشخانەكە لەسەر ئەركی بافڵ تاڵەبانی دابین دەكرێت لەپێناو خزمەتی خەڵك و كەمكردنەوەی تووشبووانی كۆرۆنا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan