تەندروستی

چەند زانیارییەکی گرنگ لەبارەی ئیفلیجبوونی دەماری حەوتەم

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند زانیارییەکی گرنگ لەبارەی ئیفلیجبوونی دەماری حەوتەم
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دەماری حەوتەم بەرپرسە لە جوڵەی ماسولكەكانی دەموچاو كە پێكەنین و گریان و هەر جوڵەیەكی تری دەموچاو بەهۆی ئەم دەمارەوە روو دەدات، بۆیە هەر زیانگەشتنێك بەم دەمارە كاردەكاتە سەر نائاسایی بوونی جوڵەی ئەو ماسولكانە.

لەوانەیە هەندێک کەس تووشی ئەو حاڵەتە بووبێتن کە بەشێک لە دەموچاویان بوەستێت کە وادەکات روومەت و هەتا لوتیش کار نەکات و چاویشی بە تەواوەتی دانەخرێت و برۆشی نەجوڵێت بەهۆی ئیفلیجبوونی ئەو دەمارەوە کە زۆرکات یان کاتییە یان هەمیشەییە ئەم حاڵەتە.

بەپێی ئەوەی پزیشکان دیاریانکردووە، ئەگەر سەرهەڵدانی ئەم نەخۆشییە بەهۆی ڤایرۆسەوە بێت ئەمەیان دەبێت چاوەڕێ بکەیت تاوەکو ڤایرۆسەکە لە دەمارەکەدا نەمێنێت دەوتوانرێت بۆ ئەمەش چارەسەری پزیشکی وەربگیرێت، بەڵام بەداخەوە بۆ هەندێک کەس ئەم ڤایرۆسە هەمیشەییە یان دووبارە هەڵدەداتەوە و زۆرکاتیش کاریگەریەکانی دەگۆڕێت بەهۆی گۆڕانی سیفەتی ڤایرۆسەکەوە، زۆرکاتیش بەهۆی سەرمایەکی زۆرەوە ڤایرۆسەکە دەچێتە دەمارەوە دروست دەبێت.

وە یان ئەگەر تووشبوون بەو حاڵەتە بەهۆی فشاری سەر دەمارەوە بوو یەکێک لە ڕێگەچارە پەسەندکراوەکان کردنەوەی ئەو بەشەی دەموچاوە و لابردنی فشارەکەیە لەسەری، زۆر کاتیش بەهۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێنەوەیە و ئەوانەی کە تووشی ئەم حاڵەتە دەبن زۆرینەیان یان ژنی دووگیانن یان تەمەنیان سەروو 60 ساڵەوەیە، یان هەر هۆکارێکی دیکە بێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد