کوردستانی

دوو کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی 24 کاری دزیکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی 24 کاری دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی ئەنجامدانی 24 تاوانی دزیکردن، دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "پاش ئەوەی ژمارەیەک ھاوڵاتی لەبەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان سکاڵایان تۆمارکرد کە دزیان لێکراوە، دەستبەجی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم نووسینگەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی راسپارد کە لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونی بەپەلە ئەنجامبدەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباران".

ئاماژە بەوەشکراوە "پاش لێکۆڵینەوەو کۆکردنەوەی زانیاری وردو وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی - نووسینگەی کوردسات دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە 24  تاوانی دزیکردنیان ئەنجامدابوو".

ئەوەشخراوەتەڕوو "ھەردوو تۆمەتبار (ر، ت، أ) لەدایکبووی 1988 و (م، ع، ش) لەدایکبووی 1985، لەبەردەم دادوەردا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە, لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan