کوردستانی
کلینکی عەلی ناجی لەبارەی ئەنجامی پشکنینەکانەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
کلینکی عەلی ناجی لە شاری سلێمانی تایبەت بە پشکنینی کۆرۆنا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە رایدەگەیەنێت ئەنجامی پشکنینەکە باوەڕ پێکراوە و ھەمان سیستەمی نەخۆشخانەی شەھید تاھر عەلی والی بەگ لە سەرچنار پەیڕەو دەکرێت.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "کلینکی عەلی ناجی لەسەرەتای ڕوبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا وەک یەکەم کلینک و قەڵغانی ڕوبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەسەرپەرشتی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی کراوەتەوە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیە، بەفەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە بەرواری 15ی ئابی 2021 پشکنینی P.C.R بۆ ئەو ھاوڵاتییانەی بە مەبەستی گەشتکردن سەردان دەکەن ئەنجام دەدرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆیە بە پێویستی دەزانین بەرچاوڕونبن لەم خاڵانە:
1- ئەنجامی پشکنینەکە باوەڕ پێکراوە و ھەمان سیستەمی نەخۆشخانەی شەھید تاھر عەلی والی بەگ لە سەرچنار پەیڕەو دەکرێت و ھەردوو شوێنەکە لە تاقیگەی مۆڵیکیولەری سەرچنار ئەنجام دەدرێت.
2- ئەنجامەکان بەھەمان کلێشە و نوسراوی نەخۆشخانەی شەھید تاھیر لە سەرچنار دەدرێتەوە کە سیستەمەکە پەیوەستە بە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی ھەرێم دەتوانێت ھاوڵاتی راستەوخۆ وەریبگرێتەوە لەڕێگەی وێبسایتی وەزارەتی تەندروستی کە پێویست بە ھیچ مۆرێک ناکات.
3- سەرجەم ئەنجامەکان بارکۆدی تایبەتی لەسەرەو بەو رێگەیەش بەڵگەی راستی ئەنجامەکە دەردەخات لەسەرجەم فڕۆکەخانە و خاڵە سنووریەکان باوەڕپێکراوە.
4- کلینکی عەلی ناجی بۆکەمکردنەوەی ئەو لۆدەی لەسەر پشکنینی گەشتیاران کراوەتەوە تا ھاوکاربێت بۆ کەمکردنەوەی بەرکەوتن و قەرەباڵغی کەتەنھا لەماوەی 5 بۆ 10 خولەکدا سەرجەم کارەکانی پشکنینەکە ئەنجام دەدرێت.
5- ئەنجامی پشکنینی سەفەر تەنھا 8 بۆ 24 کاتژمێری پێویستە بۆ دەرچوونی ئەنجامەکە.
6- لەپێناو خزمەتکردنی ھاوڵاتییان پشکنینی ھاووڵاتیان لە کاتژمێر 8 بەیانی بۆ 9 شەو لە کلینکەکە ئەنجام دەدرێت.
س.س
س.س
بیروڕا