کوردستانی
"ئەمەریکا لە عیراقیش بکشێتەوە دەستبەرداری کوردستان نابێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای رووداوەکانی ئەفغانستان و کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لەو وڵاتە باسەکان گەرمتربوون لەبارەی ئەوەی هێزەکانی ئەمەریکا عیراق جێدەهێڵن شارەزایەکی بواری جیۆپۆلەتیک پێوایە تاکو ئێستا روون نییە کە ئەمەریکا لە عیراق و لە هەرێمی کوردستانیش دەکشێتەوە یان نا، چونکە عیراق شوێنێکی ستراتیجییە بۆ ئەمەریکا.
سەرهەد شێخە، ماستەر لە جیۆپۆلەتیک "جوگرافیای سیاسی" بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان باسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا بووەتە بابەتێکی گەرم، ئێمە وای دەبینین کە بۆ مەودای مام ناوەند واتە چەند ساڵی داهاتوو ئەگەرێکی لاوازە ئەمەریکا دەستبەرداری عیراق بێت، ئەویش لەبەر دوو هۆکار، یەکەم گرنگی و بایەخی جیۆپۆلەتیکی عیراق لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دووەمیش نەبوونی بەدیل، واتە جێگرەوەیەک بۆ دوای کشانەوەی ئەمەریکا لە عیراقدا ئەگەر ئەم جێگرەوەش هەبێت بە دڵی ئەمەریکا نییە، هاوشێوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان ".
باسی لەوەشکرد "ئەگەر ئەمەریکا لە عیراق بکشێتەوە ئەوا هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کە چاویان بڕیووەتە عیراق بە تایبەت تورکیا و ئێران، ئەمەش مەترسی جدی لەسەر ئاسایشی وڵاتانی کەنداو و ئیسرائیل دروستدەکات کە پێچەوانەی یەکێک لە ئامانجە ستراتیجەکانی ئەمەریکایە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عیراق و هەرێمی کوردستان سەرهەد شێخە وتی "تاکو ئێستا روون نییە کە ئەمەریکا لە عیراق و لە هەرێمی کوردستانیش دەکشێتەوە یان نا، بە ئەگەرێکی زۆر لاواز دەیبینم ئەمەریکا لە عیراق بکشێتەوە کە لە عیراقش بکشێتەوە دەست بەرداری هەرێم نابێت، لە ئەگەری کشانەوەی ئەمەریکا بارودۆخی عیراق و هەرێم دەکەوێتە مەترسی بە تایبەت لەلایەن وڵاتانی هەرێمی ".
ناوبراو باسی لە رۆڵی بەرپرسانی هەرێم و عیراق کرد لە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا جەختیکردەوە لەوەی "گرنگە هێز و لایەنە سیاسییەکانی عیراق و هەرێم پلان و بەرنامەیان هەبێت بۆ هەموو ئەگەرێک کە لە داهاتوودا روو دەدەن".
س.س

بیروڕا