کوردستانی
لە ماوەی یەک مانگدا 13 دەرمانخانە و تاقیگە سزادراون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
قایمقامییەتی قەزای کەلار رایدەگەیەنێت لە ماوەی یەک مانگدا بەهۆی سەرپێچی و پابەندنەبوون بە رێنماییەکان 13 دەرمانخانە و تاقیگە سزادراون, ئاماژە بەوەشکراوە دەستیش بەسەر 100 پارچە دەرمانی بەسەرچوودا گیراوە.
لە راگەیەندراوێکدا قایمقامییەتی قەزای کەلار رایگەیاند "لیژنەی تەندروستیی قایمقامییەت تایبەت بە سەردان و پشکنین بۆ تاقیگە و دەرمانخانەکان لە سنووری قەزای کەلار شەو و رۆژ پشکنین ئەنجام دەدەن، لەو چوارچێوەیەدا لە ماوەی مانگی ئابی 2021 سەردان و پشکنین بۆ 170 دەرمانخانە و تاقیگە لە سنووری قەزای کەلار کردووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەو ژمارەیەش 13 تاقیگە بەهۆی سەرپێچی و بوونی دەرمانی بەسەرچوو و پابەندنەبوون بە رێنماییەکان پسووڵەی سزادانیان بۆ کراوە و سزادراون".

ئەوەشخراوەتەڕوو "هاوکات زیاتر لە (100) پارچه دەرمانی بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراو و زیاتر لە (350) پارچه دەرمانیش دەرمانخانەکان خۆیان رادەستیان کردووە".
س،س
س،س
بیروڕا