کوردستانی
گۆڕان دوو پۆستی نوێی وەرگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە كۆی دەنگ كاندیدانی پۆستی قائیمقامی قەزای دەربەندیخان و بەڕێوبەری ناحیەی سەرقەڵای یەكلاكردەوە كە هەردوو كاندیدەكە لە پشكی بزووتنەوەی گۆڕانن.
ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئابی 2021 ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە لە کۆبوونەوەکەدا بە كۆی دەنگ كاندیدانی پۆستی قایمقامی قەزای دەربەندیخان و بەڕێوبەری ناحیەی سەرقەڵای یەكلاكردەوە، هەروەها بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنەكە و لەسەر رێككەوتنی پێشووی یەكێتی نیشتیمانی و بزووتنەوەی گۆڕان دەنگ لەسەر كاندیدەكانی بزووتنەوەی گۆڕان درا و پەسەند كران.
بزووتنەوەی گۆڕان سلێمان سەعید، بۆ قایمقامی دەربەندیخان و تەها ئیبراهیم قادر، بۆ بەڕێوبەری ناحیەی سەرقەڵا كاندیدكرد بوو، ئەمڕۆش ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كاندیدەكانی پەسەندكرد.
س.س

بیروڕا