کوردستانی
دوو گەنج بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزیکرد، بەپێی وتەی خۆیان 13 ماتۆڕ سکیلیان لە گەڕەکەکانی سلێمانی دزیوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە دوو تۆمەتبار ماتۆڕسکیلێک دەدزن لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راسپارد کە بەدواداچوون بکەن بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان - نووسینگەی رزگاری ، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو لێکۆڵینەوەو بەدواداچون توانیان زانیاری پێویست لەسەر تۆمەتباران بەدەست بخەن و بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو تۆمەتبارەکە بەناوەکانی (ز. ع. ت) لەدایکبوی 2000 و (ر. ش. ص) لەدایکبووی 2000 دەستگیر بکەن".
ئاماژە بەوەشکراوە "پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا هەردوو تۆمەتبار لەبەردەم بەڕێز دادوەردا دانیان بە دزینی زیاتر لە 13ماتۆڕسکیل لەچەند گەڕەکێکی شاری سلێمانیدا ناوە ، لەئێستادا تۆمەتباران بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون".
س.س
بیروڕا



