کوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ حکومەتی عیراق رێکدەکەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ حکومەتی عیراق رێکدەکەوێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ سوپا و وەزارەتی بەرگریی عیراق گەیشتوونەتە رێكەوتنی كۆتایی لەسەر گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ كۆلۆنێڵ تاد بۆڕوس، بەرپرسی تیمی راوێژكارانی باڵای سەربازی هاوپەیمانان كۆبووەوە و جەختیانكردووە لەسەر گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکردووە "روونمانكردەوە بەئامانجی لەناوبردن و دوورخستنەوەی تیرۆریستان لەو ناوچانە لەگەڵ سوپای عیراق و وەزارەتی بەرگری گەیشتینە رێككەوتنی كۆتایی و بەم نزیكانە ئامادەكارییەكان بۆ رۆڵ و ئەرك بینینی ئەو دوو لیوایە تەواو دەبێت".

لەلایەكی دیكەوە بەرپرسی راوێژكارانی سەربازی هاوپەیمانان لە هەرێم رایگەیاند "ئێمە لێرەین و بەردەوام دەبین لە هەماهەنگی و هاوكارییەكانمان، بۆ ئەوەی هێزەكانی پێشمەرگە هاوشان لەگەڵ سوپای عیراقدا سازو ئامادەبكەین بۆ رووبەڕبونەوەی تیرۆریستانی داعش".

س.س
Qaiwan
Qaiwan