کوردستانی
ماوەی پێدانی نێوان دوو ژەمی ڤاکسینی فایزەر دیاری‌کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیارێكی له‌باره‌ی ماوه‌ی نێوان ژه‌می یه‌كه‌م و دووه‌می ڤاكسینی فایزەر ده‌ركرد و رایگه‌یاند، بڕیاردراوه دوای تێپه‌ڕبوونی 56 رۆژ به‌سه‌ر ژه‌می یه‌كه‌م، ژه‌می دووه‌م بۆ هاوڵاتییان به‌كارده‌هێندرێت.
بە پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژه به نوسراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق، به پشت به‌ستن به رێنماییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، رازیبوونی لیژنه‌ی باڵای راوێژكای تایبه‌ت به نه‌خۆشی كۆرۆنا و هه‌روه‌ها پاڵپشت بۆ كوتانی زۆرترین ژماره له هاوڵاتییان كه ئه‌م ڤاكسینه ده‌یانگرێته‌وه به‌ژه‌می یه‌كه‌م له ڤاكسینی فایزه‌ر هاوشێوه‌ی وڵاتانی جیهان بڕیاردرا له رۆژی 1ی ئەیلولی2021 ماوه له‌نێوان هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی فایزه‌ر هه‌شت هه‌فته ده‌بێت واته 56 رۆژ له‌بری ئه‌وه‌ی سێ هه‌فته بێت.

لە نوسراوه‌كه‌دا ئەوەش هاتووە "پێدانی ژه‌می دووه‌م له ڤاكسینی فایزه‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر ژه‌می یه‌كه‌میان وه‌رگرتووه له‌كاتی خۆیدا ده‌بێت كه پێشتر بۆیان دیاریكراوه".

ر. ر
بیروڕا