کوردستانی
"پلانمان بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی گرنگ له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی کوردستان هه‌یه"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، پلانی خۆیان وه‌ك وه‌زاره‌ت ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی گرنگ له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ پلانی جێبه‌جێكردنی هه‌ڵمه‌تی چاككردنه‌وه‌ی خێرای رێگاوبانه‌كان.
بە پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ئاوەدانکردنەوە و نیشته‌جێكردن، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت له سنوری پارێزگای هه‌ولێر و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی قه‌زای سۆران، سه‌ردانی قایمقامییه‌تی سۆرانی كرد و له‌لایه‌ن قایمقام و په‌رله‌مانتار و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی سنوره‌كه‌وه پێشوازی لێكرا.

له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن تیشكی خسته‌سه‌ر ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، وێڕای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كاریان تێدا ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاككردن و پاراستنی رێگاوبانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی قه‌زای سۆران، هاتوین له نزیكه‌وه گوێ له داواكاری و پێشنیاره‌كانتان بگرین و وتیشی "وه‌ك وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێت و له‌به‌رده‌ستدا بێت بۆتان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و درێغی ناكه‌ین".
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیشدا، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن سه‌باره‌ت به پلانی داهاتویان، جه‌ختیكرده‌وه "پلانی خۆیان وه‌ك وه‌زاره‌ت ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی گرنگ له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ پلانی جێبه‌جێكردنی هه‌ڵمه‌تی چاككردنه‌وه‌ی خێرای رێگاوبانه‌كان، ئومێدیشی خواست له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت و ده‌ست به جێبه‌جێكردنی بكه‌ن".
ر. ر
ر. ر
بیروڕا