کوردستانی

بڕیارێک لە بەرژەوەندی ئەم توێژە دەرچوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێک لە بەرژەوەندی ئەم توێژە دەرچوو
مەودا میدیا-

دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ کۆمەڵەکان، یەکێتیی فڕۆکەوانی و ناوچە گەشتیارییەکان  كۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی هەلی كار بڕەخسێنن بۆ دەرچوانی گەشتیاری، بۆیە پێویستە لە هەموو ئەو شوێنانەدا دەستی کاری ناوخۆیی  لە 30% کەمتر نەبێت.

 دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە و تێیدا هاتووە، سەرۆكی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار، لەگەڵ کۆمەڵەکان و یەکێتیی فڕۆکەوانی و گەشتیارییەکان  كۆبووەتەوە بۆ ئەوەی هەلی كار بڕەخسێنن بۆ دەرچوانی گەشتیاری و داوایانکرد خولی گەشتیاری و راهێنان بكەنەوە بۆ رەخساندنی هەلی كار.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار جەختی لەسەر دامەزراندنی دەستی کاری کوردستانی و گرنگیدانی زیاتر بە هەڵگرانی بڕوانامە گەشتیارییەکان کردووەتەوە بۆ کارکردن لە شوێنە گەشتیارییەکان بە رێژەی 30% هەروەها باس لە کەمکردنەوەی وەگرتنی پارە کرا لە خاوەن کارەکان لەلایەن کۆمەڵە و سەندیکاکانی سەر بە گەشتوگوزار، لەگەڵ کەمکردنەوەی وەرگرتنی پارەی دەرکردنی مۆڵەتی نوسینگە و کۆمپانیا گەشتیارییەکان و هاوتاکردنی لە هەموو هەرێمی کوردستان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پێویستە تەواوی ئەو گروپە گەشتیارییانەی دێن بۆ هەرێمی کوردستان رێبەری گەشتیارییان لەگەڵ بێت، چاودێریی دابەزاندنی نرخەکان بکرێت و لەو شوێنانەی گۆرانی و شەوەئاهەنگ پێشکەش دەکرێت، بەشێکی گۆرانییەکان بە زمانی کوردی بێت.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan