کوردستانی
بەهۆی ئەنجامدانی سەرپێچییەوە 44 نانەواخانە لە سلێمانی سزادران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
قایمقامییه‌تی سلێمانی رایگەیاند، له مانگی ئابدا لیژنه‌ی دووی نانه‌واخانه‌كان زیاتر له (274) سه‌ردانی كردووه و (44) پسوڵەی سەرپێچی بۆ نانەواخانە و سەمونخانەکان کردووە، کە پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نەبوون، لەکاتی دووبارەکردنەوەشدا رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توندتر ده‌كرێنه‌وه.

ئەمڕۆ سێشەممە قایمقامییه‌تی سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەم مانگەدا رۆژانه له‌لایه‌ن لیژنه‌کانیانەوە به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سه‌ردانی نانه‌واخانه و سه‌مونخانه و هه‌موو ئه‌و شوێنانه كراوه كه‌كاری هه‌ویر ده‌كه‌ن، ژماره‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌ی له مانگی ئابی (2021)دا ئه‌نجامیانداوه بریتیه له (274) سه‌ردان.
باسی لەوەشکردووە "له مانگی رابردوودا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دووی نانه‌واخانه‌ی قایمقامییه‌ته‌وه (44) پسوڵەی سەرپێچی تۆمارکراوە هەروەها (37) پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه بۆ نانه‌واخانه‌كان كراوه کە پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نابن، لەکاتی دووبارەکردنەوەیدا رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه".
ئەوەشی خستووتەڕوو "به‌هۆی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌وه یه‌ك نانه‌واخانه داخراوه و ده‌ستیش به‌سه‌ر (70) سینی و (53) تاوڵه‌ی نه‌شیاو بۆ برژاندنی سه‌مون و (192) كیلۆ سۆده و بڕێك خورما و هه‌ویری خراپ‌دا گیراوه و به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ناوده‌برێن".
ر. ر
ر. ر
بیروڕا