کوردستانی
یاسا و شەرع رێگەدەدات منداڵان بە ناوی دایکیانەوە ناوبنرێن؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە ئێستادا کەمپینێک بەناوی (ناوی من ناوی دایكمە) لەلایەن کۆمەڵێک لە هونەرمەندان و چالاکوانان و رێکخراوەکان و چین و توێژە جیاوازەکان رێکخراوە بۆ ئەوەی ناوی منداڵانی بێ باوک بەناوی دایکیانەوە لە رەگەزنامە و کارتی نیشتیمانی تۆمار بکرێت، لایەنی یاسایی و شەرعیش ئەو هەنگاوە رەتدەکەنەوە و دەڵێن، یاسا و شەرعی ئیسلام رێگە بەوە نادات.
سەبارەت بەوەی ئایا لە رووی یاساییەوە دروستە منداڵ بەناوی دایکییەوە لە کارتی نیشتیمانی یان رەگەزنامەدا تۆماربکرێت، حاکم فەرهاد حاتەم بە مەودا میدیای راگەیاند "یاسا رێگە بەوە نادات، چونکە تا ئێستا هیچ دەقێکی یاسای نییە رێگەبدات بەوەی منداڵ بەناوی دایکییەوە ناوبنرێت".
لای خۆشییەوە مەلا مەزهەر خۆراسانی، مامۆستای ئاینیی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە رووی شەرعیشەوە حەرامە ناوی باوکان بگۆڕێت و پێگەیان فەرامۆش بکرێت و ناوی دایکان دابنرێت لە جیاتی ناوی باوک".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئە و هەنگاوە منداڵان دەخاتە بەر تانە و تەشەرەی کۆمەڵگە و خەڵکەوە، ئەمە جگە لەوەی دەبێتە هۆی دروستکردنی گومانی خراپ لەسەر دایکان و رۆڵەکانیان لە ئایندەدا".
ر. ر

بیروڕا