ئەدەب و هونەر
وەزیری رۆشنبیری لەسەر ڤیدیۆ کلیپەکەی توانا سەعید هاتەدەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
توانا سەعید دوای بڵاوکردنەوەی دوێتەکەی لەگەڵ ئاریاس جاڤان کە یەکەم بەرھەمی دوێتی ھونەریی بوو، لە ئێستادا نوێترین ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بەخۆی بەناوی (حەوت) بڵاوکردەوە، بەهۆی ئەوەی چەند دیمەنێکی نیمچە رووتی تێدایە هەرزو کاردانوەی بەدوای خۆدای هێنا، ئەندامێکى لیژنەی رۆشنبیری لاوان لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەڵێنى لە وەزیرى رۆشنبیرى وەرگرتووە بۆ راگرتنى کلیپەکە.

روپاک ئەحمەد، ئەندامێکى لیژنەی رۆشنبیری لاوان لەپەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "ھەموو ھەوڵێکم خستۆتەگەڕ بۆ راگرتنی ئـەم گۆرانیە و کلیپەکەی، بەڵێنم لە وەزیری رۆشنبیری وەرگرتووە کە ئـەم کلیپە و گۆرانیەکەی بەھۆکاری تێکدانی شیرازەی خێزان و بێ رێزیکردن بە ئـاین و دابوونەریتی کوردی هاوكات بهكهمنیشاندانی ئافرهت رابگرێت".
باسی لەوەشکردووە "بەشێک لە بەناو ھونەرمەندان خەریکە ھەموو سنورێکی ئـەخلاقی و ئاینیی و ئـادابی گشتی دەبەزێن".
ر. ر