کوردستانی

دهۆک؛ 12 کەس بە تۆمەتی دزی و قومارکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دهۆک؛ 12 کەس بە تۆمەتی دزی و قومارکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، ئەمڕۆ هێزەکانیان لە دهۆک، شێخان و ناحیەی سەرسنکێ 12 کەسیان بەتۆمەتی دزی و قومارکردن دەستگیرکردووە و رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.

لەراگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی  دەست مەودا میدیا کەوتووە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەکردووە "دوای دەرچونی فەرمانی دادوەر بۆ دەستگیرکردنیان ئەمڕۆ هێزەکانیان سێ کەس لە شێخان و دوو کەسی دیکەیان لە دهۆک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرد.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "هەروەها حەوت کەسی دیکە لە ناحیەی سەرسنکێ بەتۆمەتی قومارکردن دەستگیرکراون و دۆسیەکانیان رەوانەی دادگا کراوە".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan