کوردستانی
رێکخەری کەمپەینی "ناوی من، ناوی دایکمە" روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رێکخەرى کەمپینى (ناوی من ناوی دایكمە) روونکردنەوە دەدات لەسەر کاردانەوەکان لەبارەى کەمپینەکە و دەڵێت، کاردانەوەکان نایانوەستێنێت و ئەوان داوای ئەوە ناکەن هەموو کەسێک ناوی باوکیان لەسەر رەگەزنامە لاببەن و ناوی دایک بەکاربهێنرێ، بەڵکو تەنها ئەو منداڵانەی باوکیان دیارنییە کێیە.
بەهار شوكرییە موونزیر لە روونکردنەوەیەکدا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند "هیچ كاتێك قسە و كاردانەوەی ئەو كەسانە نە دەمانوەستێنن نە پاشەكشێمان پێ دەكات، بەڵكو ئێمە بەهێزتر دەكات لەسەر كارە مەدەنییەكانیی خۆمان، ئێستا دەزانین كارەكانمان جێگەی گرتووە، كاتێك گوێمان لە هاتوهاواریان دەبێت ئەویش لە دوورەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "چالاكییەك نابیننەوە كە چووبێتە خزمەتی مەدەنییەتیی كۆمەڵگەوە و ئیسلامییەكان (كۆنزێرڤاتیڤ)، هەوڵی شێواندن و بەلاڕێدابردنیان نەدابێت، ئەوەی ئەوان دەیكەن شەڕی بەرژەوەندی و مانەوەی خۆیان و بەرژەوەندییەكانیانە هەموو قسەکانیان لەم بازنەیەدا دەخولێتەوە؛ تێدەگەین و ئەزموونمان هەیە لەگەڵیان".

ئەوەشی خستووتەڕوو "ئەم كەسانە كاردەكەن بۆ ئەوەی ژنانیی كوردستانیش هەروەكو ژنانی كابول لەو كولەمەرگییەدا بن، پیرۆزبایی و شاگەشكەبوونیان لەمەڕ رووداوەكانی دووهەفتەی پێشووی ئەفغانستان گەواهیدەری قسەكانمانن".
ر. ر
بیروڕا