کوردستانی

ئەگەری جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی لە ئارادایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئەگەری جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی لە ئارادایە
مەودا میدیا-

پارێزەرى حەیدەر قوربانى، زیندانى سیاسی کورد لە ئێران رایگەیاند، ئەگەرى جێبەجێکردنى سزاى لەسێدارەدان بەسەر ئەو زیندانییەدا لە ئارادایە و بڕیارەکە کۆتایی هاتووە، رەنگە لە رۆژانی داهاتوودا جێبەجێبکرێت.  

ئەمڕۆ سێشەممە ساڵح نیکبەخت، پارێزەرى حەیدەر قوربانى بە دەنگى ئەمەریکاى رایگەیاند "سزاکە نێرداوەتە بەشی جێبەجێکردن و دوایین زانیارییەکانیش ئەوەیە کە دادوەرانی کامیاران و سنە تەنیا ئەوەیان قبوڵکردووە کە سزاکە دەستبەجێ بەڕێوەنەچێت، بەڵام لە ئێستادا بڕیارەکە کۆتایی هاتووە و زۆر نزیک بووەتەوە لە جێبەجێکردنی"
  
ئاماژەی بەوەشكردووە "لە ئێستادا نزیکەی دوو هەزار خەڵکی شارەکانی کامیاران و سنە و کرماشان نامەیەکیان واژووکردوە کە تیایدا داوایان لە ئایەتۆڵڵا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران کردووە سزای قوربانی رابگرێت".  
  
لە چەند رۆژى رابردوودا داواکاری جێبەجێکردنی ماددەی 477 ی یاسای رێکاری تاوانەکان لەجیاتى سزاى سێدارە سەبارەت بە کەیسی حەیدەر قوربانی لەلایەن سەرۆکی دادوەری پارێزگای کوردستانەوە رەتکرایەوە، ئەوەش نیگەرانییەکانى سەبارەت بە لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی زیادکرد.  
  
حەیدەر قوربانی لە مانگی 10 ی ساڵی 2016 لە کامیارانی کوردستانی ئێران دەستگیر کرا و تاوانبارکرا بە رووداوێکی توندوتیژیی کە مانگێک پێشتر لەوێ روویدابوو و تیایدا سێ کەسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران کوژرابوون.  

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan