کوردستانی
بە ئامانج گرتنی کۆڵبەران لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بەردەوامی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشکرایکردووە دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی شاری بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزه چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.
بەپێی هەواڵێکی بڵاوکراوەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ سێشەممە 31ی ئابی 2021 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و دوو کۆڵبەر بریندار کراون.
پەیامنێری هەنگاو لە شاری بانە ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێک لەو کۆڵبەرانە ناوی "بەهمەن کەریم پەنا"یە و خەڵکی بانەیە، ئەو دیکەشیان ناوی "ئارمان رەسوڵی"یە و خەڵکی شاری بۆکانە.
ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری برینەکانیان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبی و باری تەندروستیی بەهمەن کەریمپەنا ناجێگیرە.
س.س
س.س
بیروڕا



