کوردستانی

وەزیری تەندروستی: تائێستا ملیۆنێک و 200 هەزار ڤاکسین هاتووەتە هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری تەندروستی: تائێستا ملیۆنێک و 200 هەزار ڤاکسین هاتووەتە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لەئێستادا هەرسێ جۆری ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەردەستە، ئاماژە بەوەشدەکات لە سەرەتای مانگی ئازاری ئەمساڵەوە تائێستا نزیکەی 700 هەزار ژەم ڤاکسین دراوە بە هاوڵاتییان.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی هاوبەشی رۆژنامەوانی لەگەڵ وەزیری پەروەردە راگەیاند "لەئێستادا هەرسێ جۆری ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەردەستە، هەروەها  تائێستا ملیۆنێک و 200 هەزار ڤاکسین هاتووەتە هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە سەرەتای مانگی ئازاری ئەمساڵەوە تائێستا نزیکەی 700 هەزار ژەم ڤاکسین دراوە بە هاوڵاتییان لەنێو ئەوانە زیاتر لە 460 هەزاریان ژەمی یەکەم بووە، نزیکە 240 هەزار هاوڵاتییش هەردوو ژەمی ڤاکسینی وەرگرتووە".

هاوکات د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی کۆنگرەکەدا رایگەیاند "ئێمە هانی مامۆستایان دەدەین بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، لەپێناو سەلامەتی مامۆستایان".

س.س

Qaiwan
Qaiwan