کوردستانی
ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینكردنی نەوتی سپی و چارەسەركردنی كێشەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە كۆبوونەوەدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی 1ی ئەیلولی 2021 کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەنجام دەدات.
بەپێی ئەو کارنامەیەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
یەکەم: خستنەڕووی پوختەی دەرەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا بۆ هەرێمی کوردستان، هەروەها خستنەڕووی پوختەی دەرەنجامی بەشداریکردنی شاندی هەرێمی کوردستان لە دوا گەڕی دایەلۆگی ستراتیجی نێوان کۆماری عیراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کە لە ڕۆژانی22 بۆ 28ی تەمووزی 2021 لە واشتنتۆن دی سی بەڕێوەچوو.
دووەم: خستنەڕووی هەنگاوەکانی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و دارایی و ئابووری و سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییان و کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین.
سێیەم: خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی بەڕێزان وەزیرە پەیوەندیدارەکان و پارێزگار و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکان لە سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕێکەوتی 2021/8/29 سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی فڕن و نانەواخانەکان و گرانبوونی نرخی نان و سەموون و ئاسانکاری و پشتیوانیی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لەم بوارەدا.
چوارەم: خستنەڕووی هەنگاوەکانی هەردوو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ رووبەڕووبوونەوەی کێشەی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاوڵاتییان.
س.س

بیروڕا