کوردستانی
بەهۆی حکومەتەوە کێشەیەکی دیکە لە عەلوەکانی هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ جوتیاران لە عەلوەی شاری سلێمانی ناڕەزایاتییان دەربڕی بەهۆی هاتنی کۆمپانیایەک کە پشکنین ئەنجام دەدات لە عەلوە و بڕێک پارە وەردەگرێت لە جوتیاران، ئەو کۆمپانیایەش بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربووە.
عەتا محەمەد, نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی ئەیلولی 2021 جوتیارانی عەلوەی سلێمانی ناڕەزایەتییان دەربڕی لە بەرانبەر هاتنی کۆمپانیایەکی پشکنین کە بۆ هەر پشکنینێک بڕی 7500 دینار وەردەگرن".
ئاماژەی بەوەکرد "ئەو کۆمپانیایە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی وەرگرتووە، پشکنینی فیزیایی و کیمیایی ئەنجام دەدات، ئەو بڕە پارەیەشی وەری دەگرێت بەشێکی بۆ وەزارەتی کشتوکاڵە بەشێکی دیکەشی بۆ کۆمپانیاکەیە، ئەو کۆمپانیایە بۆ عەلوەی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستانە، بەڵام تەنها لە سلێمانی دەستبەکاربووە".
نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی باسی لەوەشکرد "شوێنی کارکردنی ئەو کۆمپانیایە هەڵەیە، چونکە ئەگەر وابڕوات جوتیاران نایەنە عەلوە، بۆیە داوامان کردووە کێشەکە چارەسەر بکرێت، بۆ ئەوەی کێشەکە گەورەتر نەبێت".
لەبارەی نرخی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان عەتا محەمەد وتی "لەئێستادا نرخی تەماتە دابەزیوە بەهۆی ئەوەی هاوردە دەکرێت، نرخی خەیار و پیاز بە جێگیری ماونەتەوە، نرخی شوتی دابەزیوە بەهۆی ئەوەی رێگەپێدان بۆ هاوردەکردنی شوتی لەلایەن حکومەتی عیراقەوە کراوەتەوە".
س.س

بیروڕا