کوردستانی
سێ کەس بە تۆمەتی ئاژاوەنانەوە دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی ئاژاوە نانەوە و تەقەکردن لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی ئاژاوە نانەوە و تەقەکردن لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك له بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاری سكاڵای له‌سه‌ر چه‌ند تۆمه‌تبارێك تۆماركرد كه له سنووری گه‌ڕه‌كی رزگاری ته‌قه ده‌كه‌ن و به ئوتۆمبێل تیژڕ‌ه‌وی ده‌كه‌ن‌و هاوڵاتیان بێزار ده‌كه‌ن، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكرێن، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ده‌مانچه‌یه‌كی بێ مۆڵه‌ت و ئوتۆمبێلی تۆمه‌تباره‌كاندا".
ئەوەشخراوەتەڕوو "له‌ئێستادا هه‌ر سێ تۆمه‌تبار (د، و، س له‌دایكبووی 1999)، (ك، ك، س له‌دایكبووی 1997)، (م، ع، م له‌دایكبووی 2000) به بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 430 له‌یاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌ردوامن".
س.س
س.س
بیروڕا



