کوردستانی

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی پەروەردە لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت لە ئەنجومەنی وەزارەتی پەروردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردراوە کە رۆژی 14ی ئەیلولی 2021 ساڵی نوێی خوێندن دەستپێبکات، ئاماژە بەوەشدەکات وەزارەتی پەروەردە پلانی دانەوە کە ئەمساڵ دەوامی قوتابخانەکان ئاسایی بێت.    

د.سه‌یوان عه‌لی، بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئەنجومەنی وەزارەتی پەروردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردراوە کە رۆژی 14ی ئەیلولی 2021 ساڵی نوێی خوێندن دەستپێبکات و دەرگای قوتابخانەکان بکرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "تائێستا پلانی ئێمە ئەوەیە لەوکاتەدا قوتابخانەکان بکرێنەوە، بەڵام لە داهاتوودا نازانین رێژەی کۆرۆنا کەم دەبێت یان زیاد دەبێت، ئەو کاتەش لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڕیار دەدات".

روونیشکردەوە "وەزارەتی پەروەردە پلانی دانەوە کە ئەمساڵ دەوامی قوتابخانەکان ئاسایی بێت وەک پێش هاتنی کۆرۆنا، هەروەها هەمان رێنمایی تەندروستی جێبەجێبکرێت کە پار جێبەجێ دەکران لە قوتابخانەکان".

بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی لەوەشکرد "لە 1ی ئەیلولی 2021وە مامۆستاکان پەیوەندییان کردووەتەوە بە قوتابخانەکانەوە، بڕیارە لە 14ی ئەیلولی 2021یش دەوامی خوێندکاران دەستپێبکات".

س.س
Qaiwan
Qaiwan