کوردستانی

هەواڵێکی خۆش لە کەشناسیی هەرێمی کوردستانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش لە کەشناسیی هەرێمی کوردستانەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت رۆژى هەینى پلەکانى گەرما لە شارەکانی کوردستان نزم بوونەوەیەکى بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەوەخراوەتەڕوو "رۆژى هەینى 3ی ئەیلولی 2021 پلەکانى گەرما نزم بوونەوەیەکى بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت، جیاوازى نزمبوونەوە لە پلەکانى گەرما لە نێوان (6-8) پلەى سیلیزى دەبێت بە بەروارد لەگەڵ ئەو چەند رۆژەى پێشووتر".

ئاماژە بەوەشکراوە "بەرزترین پلەکانى گەرما لە تەواوى ناوچەکەمان نزم دەبێتەوە، بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو لە سەنتەرى پارێزگاکان بەم شێوەى خوارەوە دەبێت :

- هەولێر لە نێوان (36-39) پلەى سیلیزى
- سلێمانى لە نێوان (36-37) پلەى سیلیزى 
- دهۆک لە نێوان (36-37)  پلەى سیلیزى 
- کەرکوک لە نێوان (40-42) پلەى سیلیزى
- هەڵەبجە لە نێوان (37-39) پلەى سیلیزى 

کەشناسیی هەرێم روونیکردووەتەوە "ئەم نزمبوونەوەیە لە پلەکانى گەرما تاوەکو رۆژی سێشەممە رێکەوتى 7-9-2021 بەردەوامى دەبێت، پاشان چەند پلەیەکى کەم روو لە بەرزبوونەوەیەکى کەم دەکات".

س.س
Qaiwan
Qaiwan