کوردستانی
داوا لە کاندیدەکانی هەڵبژاردن کراوە کە نابێت ئەم کارە بکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی داوا لە کاندیدانی هەڵبژاردن دەکات، کە بە هیچ شێوەیەک بە لەزگە و کەتیرە پۆستەر لەسەر دیواری مزگەوت، خوێندنگە، هێماکانی هاتوچۆ و فەرمانگەکاندا هەڵنەواسن، بەپێچەوانەوە سکاڵایان لەسەر تۆماردەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە یەکی ئەیلولی 2021 سەردەشت رەفیق, بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بە مەودا میدیای رایگەیاند "داوا لە کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کراوە کە نابێت لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا پۆستەر بە لەزگە و کەتیرە، بە دیواری فەرمانگە، مزگەوت، خویندنگە، هێماکانی هاتوچۆ و کەنیسەکاندا هەڵبواسن، دەبێت بە شێوەیەک پۆستەر هەڵبواسرێت کە دواتر لێکردنەوەی ئاسانبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەر کاندیدێک سەرپێچی بکات حزبەکەی ئاگادار دەکرێتەوە، چونکە حزەبەکان لەکاتی هەڵبژاردندا بڕەپارەیەک لە کۆمسیۆن دادەنێن و ئەگەر شارەوانی ئەستۆپاکییان پینەدات ناتوانن ئەو بڕەپارەیە لە کۆمسیۆن وەربگرنەوە".
ئەوەش لە کاتێکدایە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا بەشێک لە کاندیدەکان پۆستەر لەسەر دیواری شوێنە گشتییەکان هەڵدەواسن و سیمایەکی ناشرین دەدات بەو شوێنانەی کە لێی هەڵدەواسرێن، ئەوەش بە پێی یاسا سەرپێچییە.
ر. ر

بیروڕا