کوردستانی
حکومەتی هەرێـمی کوردستان چەند بڕیارێکی گرنگی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان لە دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی رایگهیاند، بڕیاریانداوه به دابینكردنی ئاوی پاك و نهوتی سپی بۆ هاوڵاتییان، هارەوەها لە کۆبوونەوەکەدا كێشهی بهرزبوونهوهی نرخی بهنزین و گرانبوونی نان و كردنهوهی دهرگای قوتابخانهكان به رێكاریی تهندروستیی تاوتوێ کراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ی ئەیلولی 2021، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد، تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی کۆبووەوە و بەپێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە "ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووریی و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، تیشکیان خستە سەر میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕیاری دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییان لە وەرزی سەرما و چارەسەرکردنی کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بە رەچاوکردنی تەندروستیی وژیانی هاوڵاتیيان و بەرگرتن لە هێنانی سووتەمەنی کوالیتی خراپ بۆ ناو هەرێم هەروەها هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق خرایەڕوو بۆ ناردنی بەنزینی ئۆکتان بەرز و نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان، کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە ئەوەش هاتووە "خستنەڕووی ئەنجامی کۆبوونەوەی وەزیرە پەیوەندیدارەکان و پارێزگار و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکان بوو سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی فڕن و نانەواخانەکان و گرانبوونی نرخی نان و سەموون و ئاسانکاری و پشتیوانیی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لەم بوارەدا، ئەو بڕیارانە خرانەڕوو کە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە ماوەی رابردوو دەریانچواندوون بۆ پێشکەشکردنی ئاسانکاریی وپشتیوانیی وەزارەتەکان بۆ نانەواخانە و سەمونخانەکان لە دابینکردنی پێداویستیيەکانییان و رێکخستنەوەی بابەتی هێنانی ئارد لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی راسپارد ، رێکاریی پێویست وەربگرن بۆ پشتیوانیی ئەم بوارە و کارکردن بۆ دڵنیابوون لە کوالیتی ئاردی هاوردەکراو لە رووی خۆراکیی و تەندروستییەوە، بۆ ئەم مەبەستەش، ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاریدا لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە و وەرگرتنی رێکاریی قانونی بەرامبەر سەرپێچیکاران، ئەویش بە ئاراستەی پاراستنی ژیان و تەندروستی هاوڵاتیيان ودابینکردنی نان وسەموون کە پێداویستی سەرەکین بە گونجاوترین نرخ و کوالیتی و راسپاردنی لیژنەکانی قایمقامییەت و ئاسایشی بازرگانیی بۆ بەدواداچوونی بازاڕ".
هاوکات لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پڕۆژە وهەنگاوەکانی وەزارەتەکانیان بۆ دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاووڵاتییان خستەڕوو، بە تایبەتی لە بواری پاراستنی ئاوی ژێر زەویی و بەرگرتن لە زیادبوونی دابەزینی ئاستیان و سوود وەرگرتن لە سەرچاوەکانی ئاوی سەرزەوی لە رێگای تەواوکردنی پڕۆژەی بەنداو و پۆندەکان بۆ گلدانەوەی ئاو و دابینکردنی بودجەی بەکاربردنی پێویست بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی شارەکان.
دواتر ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە و سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی باسیان لە ئامادەکاریی ورێکارەکانی خۆپارێزیی کردنەوەی قوتابخانەکان و دەسپێکی ساڵیی نوێی خوێندنی 2021-2022 بە ئاراستەی زیادکردنی سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایانی پەروەردە ومامۆستا وقوتابی و فێرخوازانی زانکۆ و پەیمانگاکان، ئەنجومەن وەزیران جەختی کردەوە لەسەر جێبەجێکردنی بەرنامەی گرنگیدان وبرەودان بە پەروەردە و فێرکردن و مامۆستایان کە خوڵقێنەری نەوەیەکی خوێندەوار و تەندروست و رۆشنبیرن بە رەچاوکردنی پاراستنی ژیان وتەندروستیشیان.
لهكۆتاییدا ئهنجومهنی وهزیران، وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندن و وهزارهتی ناوخۆی راسپارد بۆ وهرگرتنی رێكاریی پێویست بۆ قهدهغهكردنی مامهڵهكردن به سیم كارتی مۆبایلی بێ فۆڕم وبهرایی، به شێوهیهك پێویسته لهمهودوا تهواوی زانیاری كڕیارانی سیمكارت دیاربێت ، ههموو ئهو سیمكارتانهش رابگیرێن كه بێ فۆڕمن، بۆ ئهم مهبهسته، پێویسته كۆمپانیاكانی مۆبایل پابهند بن و وهزارهتی ناوخۆ راسپێردرا رێكار بهرامبهر ئهو سهرپێچیكارانه بگرێتهبهر كه ئامێرهكانی پهیوهندیكردن بهشێوهیهكی خراپ بهكاردههێنن.
ر. ر

بیروڕا