کوردستانی

قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

قوباد تاڵەبانی پەیامێکی دەربارەی هاوپەیمانی کوردستان و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن بڵاوکردەوە رایگەیاند، بەیەکەوە دەتوانین لە بەغداد مووچە و خزمەتگوزاری و سەقامگیری بۆ هەرێمی کوردستان مسۆگەر بکەین .

ئەمڕۆ چوارشەممە، یەکی ئەیلولی 2021 قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان پەیامێکی دەربارەی هاوپەیمانی کوردستان و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن لەسۆشیاڵ میدیای خۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "بەیەکەوە بەهێزترین تەنها دروشمێکی هەڵبژاردن نییە بەڵکو بیرۆکەیەکە کەبەدرێژایی چەندین نەوە پاڵنەر و هێزی ئێمە بووە وەک نەتەوەیەک و بەیەکبوون و یەکگرتوویمان لەبەغدا دەتوانین مووچە و خزمەتگوزاری و سەقامگیری بۆ هەرێمی کوردستان مسۆگەربکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەیەکەوە دەتوانین داکۆکی لەکوردستانی بوونی کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکان بکەین و بەیەکەوە دەتوانین شەڕی پاراستنی مافی پێکهاتەکان و زامنکردنی ژیانێکی شایستەتر بۆ هەمووان بکەین".

وتیشی"داواتان لێدەکەم لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بەکاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان بدەن لەبەرئەوەی بەیەکەوە بەهێزترین و بەیەکەوە تیمێکی یەکگرتوو دەنێرینە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێوە کەخەمی ئێمەن".

لە کۆتایشدا رایگەیاند "بەیەکەوە خەونی مام جەلال و کاک نەوشیروان بەدیدەهێنین و رێککەوتننامەی دەباشان سەردەخەین و بەیەکەوەش رۆحی ئەو دوو سەرکردە مەزنەش شاد دەکەین".

https://www.facebook.com/watch/?ref=external&v=899374080998151

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan