کوردستانی
بڕیاری کۆتایی وەزارەتی پەروەردە لەسەر دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فەرمانی وەزاری تایبەت بە دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن دەرچوو و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 14ی ئەیلول پرۆسەی خوێندن دەستپێدەكات و دەوام بەشێوەی ئاسایی دەبێت.
فەرمانی وەزاری تایبەت بە دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن دەرچوو و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 14ی ئەیلول پرۆسەی خوێندن دەستپێدەكات و دەوام بەشێوەی ئاسایی دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان فەرمانێكی وەزاری تایبەت بە دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی 2021/ 2022 دەركرد و رایگەیاند، هەموو قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان (لۆکاڵ و بیانی و نێودەوڵەتی) لە (14ی ئەیلولی 2021) دەستپێکی دەوامیان دەبێت.
ئەوەشی خستووتەڕوو "دەوامكردن بەشێوەی ئاسایی دەبێت لەگەڵ گرتنەبەری رێكارەكانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا".
باس لەوەشکراوە "ئەو بەخێوكارانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەیانەوێت خوێندكارەكانیان بەشێوەی ئۆنلاین بخوێنن، دەتوانن هاوشێوەی ساڵی رابردوو فۆڕم پڕبكەنەوە و خوێندكاران تەنها لەكاتی تاقیكردنەوەكان لە ناوەندەكانی خوێندن ئامادەبن، وەك ئەوەی لە فەرمانەكەدا هاتووە".
ر. ر

ر. ر
بیروڕا



