کوردستانی
ئەوەی چاوەڕێی بوون لەسەر دابەزینی نرخی بەنزین گەیشت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وادەى گەیشتنى نەوتى سپى لە بەغداوە بۆ هەرێمى کوردستان دیارى کرد، هاوکات لەبارەى بەنزینیشەوە رایگەیاند، بڕیارە لە بەغداوە بەمزوانە یەک ملیۆن لیتر سوتەمەنی بگاتە ھەرێم و ئومێدەوارین نرخی بەنزین دابەزێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى لەدواى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران ئاماژەى بەوە کرد " لە ٣١ى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ نەوتى سپى لەبەغداوە بۆ هەرێمى کوردستان دەنێردرێت و بەسەر هاوڵاتییان دابەشدەکرێت و هاوکات بڕیاره له‌به‌غداوه یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزین بگاته هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێت نرخی به‌نزین له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا داببه‌زێت و هاوسه‌نگی له‌دابه‌شكردنی به‌نزین به‌سه‌ر بهنزیخانهكاندا هه‌بێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ٣١ى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ بڕى 150 ملیۆن لیتر نەوتى سپى لە بەغداوە بۆ هەرێمى کوردستان دەنێردرێت, دوای گەیشتنیشی دەست بەدابەشکردنی دەکرێت".
ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش گفتوگۆکردنبوو لەسەر نەوتی سپی ماڵان و دابینکردنی بەنزین، هەرزانکردنی نرخی سەموون و نان و قەدەغەکردنی سیمکارتی بێسەرەتا و چەند بابەتێکی دیکەش گفتوگۆی لەبارەوەکرا.
ر. ر

بیروڕا