کوردستانی

"هەوڵەکان خێراترکراون بۆ پێکهێنانی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عیراق"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"هەوڵەکان خێراترکراون بۆ پێکهێنانی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عیراق"
مەودا میدیا-

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، دوای رێککەوتنی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عیراق لەسەر پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەش، ئێستا ئامادەکاری دەکرێت بۆ پێکهێنانی لیواکان و دیاری کردنی ئەرکی ئەو لیوایانە. 

ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی ئەیلولی 2021 جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە قۆناغەکانی پێکهێنانی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "هەوڵەکان چڕترکراونەتەوە و بەرەو پێشچوونی باش هاتووەتە ئاراوە لە رێکخستنەوەی ئەو دوو لیوا هاوبەشەی بڕیارە لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق پێکبهێنرێت".
 
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەرکی سەرەکی ئەو دوو لیوایە پڕکردنەوە و پاراستنی ئەو بۆشاییە ئەمنییەیە کە لە دوای شەڕی داعشەوە لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراقدا دروستبووە لە ناوچە کێشە لەسەرەکان".

ئەوەشی خستەڕوو "مەشق، راهێنان، مووچە و پێداویستییەکانییان لەسەر وەزارەتی بەرگریی عیراق دەبێت".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan