کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی: بەڵگەی تەواوم ھەیە بۆ ژەھرخواردکردنم
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردسیتان دەڵێت، بەڵگەی ھەیە بۆ ژەھرخواردکردنی و پزیشکانیش پێیان وتووە چۆن ماویت.
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە رۆژنامەنووسان چەند زانیارییەکی نوێ لە بارەی پرسە ناوخۆییەکانی یەکێتی خستەڕوو و رایگەیاند "بەڵگەم ھەیە ھەم پشکنینی ناوخۆیی و ھەم پشکنینی دەرەکی و رووسیشم ھەیە، دانپێدانان و ڤیدیۆ و کۆمەڵێک بەڵگەی دیکەش ھەن بۆ ژەھرخواردکردنم و پزیشکانیش پێیان وتووم تۆ چۆن ماوی؟ ئەم ژەھرخواردنە بە جۆرێک بووە کە تۆ لە ماوەیەکی کەمدا نەمێنیت".
ئامەژەی بەوەشکرد "من نەموتووە لاھور شێخ جەنگی کوردستان جێبھێڵێت، خۆی پێشنیازی کردووە کە لە رێی سەرکردایەتییەوە داوا بکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "ھیچ کارمەند و رۆژنامەنووسێک ئازار نەدراوە و لێی نەدراوە، بەڵکو تەنھا نێردراونەتە ماڵەوە، چونکە ئەو کەناڵانە بە داھات و پارەی ئیدارەی گشتیی یەکێتیی دروستکراون، ھەندێکیشیان بۆ سیخوڕی بەسەر سەرکردەکان و کەسانی دیکەوە دروست کراون، بۆ ئەوەش بەڵگەی تەواو ھەیە".
ر. ر

بیروڕا