کوردستانی
هەولێر؛ دەست بەسەر 628 دەمانچەی تورکیدا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌پرۆسه‌یه‌كی هاوبه‌شدا ده‌ست به‌سه‌ر 628 ده‌مانچه له‌جۆری ده‌مانچه‌ی توركی گیراوه، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌شی ئه‌و جۆره ده‌مانچه‌یان هاورده‌ی هه‌رێم كردووه ده‌درێنه دادگا.
ئەمڕۆ چوارشەممە وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه "له پرۆسه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، پاش به دواداچونێكی ورد و به‌رده‌وام، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، توانرا ده‌ست به سه‌ر 628 پارچه چه‌كی ده‌مانچه بگیرێت كه ناسراون به ده‌مانچه‌ی توركی و به شێوه‌یه‌كی نایاسایی داخڵ به هه‌رێمی كوردستان كرابوون".

ئاماژەی بەوەشكردووە "ئه‌و گروپه‌ی كه به‌هاورده‌كردنی ئه‌و ده‌مانچانه هه‌ستاون، به بڕیاری دادوه‌ر گیراون و ده‌درێنه دادگای تایبه‌تمه‌ند بۆ وه‌رگرتنی سزای یاسایی خۆیان".
ئەوەشی خستووتەڕوو "وه‌زاره‌تی ناوخۆ به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم به‌رده‌وامه له به‌دواداچوون وكاركردن بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی چه‌كی قاچاغ و نایاسایی و به سزا گه‌یاندنی ئه‌و كه‌س و گروپانه‌ی كه به‌م كارانه هه‌ڵده‌ستن".
ر. ر
ر. ر
بیروڕا