کوردستانی
لەبارەى ڤیدیۆى پەشیمانییەکانەوە حکومەتى هەرێم هاتە دەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ کردنەوەى دەرگاى تۆمارکردنى سکاڵاى لەسەر گەنجێک بەناوى (گۆڤەند) رایگەیاند، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کچان ناچار بە بڵاوکردنەوەى وێنە و ڤیدیۆی لێبوردن دەکات لەبەرانبەر بڵاونەکردنەوەى وێنە و ڤیدیۆى تایبەتیاندا.

لە راگەیەنراوێکدا ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ئاماژەی بەوەکرد "له چه‌ند رۆژی رابردوودا بڵاوبووەته‌وه كه ژماره‌یه‌ك كچی گه‌نج و هه‌رزه‌كار ناچار ده‌كرێن به بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌شیمانی و وتنی قسه‌ی نه‌شیاو به‌خۆیان له به‌رامبه‌ر بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆیان، كه گوایه لای كه‌سێكه و ئه‌و كه‌سه‌ش هه‌ڕه‌شه له‌و كچانه ده‌كات".
باسی لەوەشکردووە "به وردی له رێگه‌ی تیمێكی تایبه‌ته‌وه به‌دواداچوونیان كردووە و لەهەوڵى وه‌رگرتنی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه و ده‌رگاى كراوه‌یه بۆ وه‌رگرتنی سكاڵای ئه‌و لاوانه‌ی بوونه‌ته قوربانی ئه‌و كه‌سانه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی".
ئەوە لە کاتێکدایە ماوەى چەند رۆژێکە ڤیدیۆى ژمارەیەک کچ لە هەرێم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى تەنیوە، کە تێیدا کچەکان پێڵاوى کوڕێک بەناوى (گۆڤەند) ماچ دەکەن و داواى لێبوردنى لێدەکەن، بۆ ئەوەى گرتەى ڤیدیۆیی و وێنەکانیان بڵاونەکاتەوە.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا