کوردستانی
پڕۆژەیاسای زۆرەملێی سەربازی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پڕۆژەیاسای زۆرەملێی سەربازی لە وڵاتدا جێگیرکرد و رەوانەی پەرلەمانی عیراقی کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە یاساکە و ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی، تا ئێستا نازانرێت یاسای سەربازی زۆرە ملێ هەرێمیش دەگرێتەوە یاخود نا.
سەبارەت بەوەی لەئەگەری بوون بەبڕیاری پڕۆژەیاساکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە یان نا جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمە شتێکی تازە نییە و پێش رووخانی رژێمی بەعس هەبووە، بەڵام لە دوای رووخانی رژێمی بەعس ئەو یاسایە لابراوە و کاری پێنەکراوە و لە ئێستادا جارێکی دیکە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەیانەوێت هەموواری بکەنەوە بیکەن بە بڕیار".
ئاماژەی بەوەشکرد "مەرج نییە هەر پرۆژە یاسایەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە دەربکرێت لە هەرێمیش کاری پێبکرێت، زۆر یاسا هەیە کە هەرێمی کوردستان پێوەی پابەندنابێت، چونکە لە دەستوردا ئەوە هاتووە کە هەرێمی کوردستان سەرپشکە لە پابەندبوون بە هەندێک یاسا و رێسا کە لە عیراقەوە دەردەچێت، هەرچەندە جارێ زووە بۆ ئەو قسەیە، بەڵام لەو بڕوایەدا نیم پڕۆژە یاساکە لە هەرێمی کوردستان کاری پێبکرێت".
وتیشی "ئەم هەنگاوی دەرکردنی یاسای زۆرەملێی سەربازیەی عیراق لە پێناو بە نیشتمانیکردنی هێزی سەربازییە و مەرج نییە هەرێمی کوردستان بگرێتەوە".
ر. ر

بیروڕا