عیراقی

نه‌جه‌ف..كڵاوشینه‌كان ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ریان كوشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نه‌جه‌ف..كڵاوشینه‌كان ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ریان كوشت
مه‌ودا میدیا-

كڵاوشینه‌كانی سه‌ر به‌موقته‌دا سه‌در، 8 خۆپیشانده‌ریان له‌ شاری نه‌جه‌ف كوشت، پارێزگاری ئه‌و شاره‌ش بڕیاریدا ئه‌مڕۆ بكرێته‌ پشووی فه‌رمی له‌ پارێزگاكه‌.

له‌ شاری نه‌جه‌ف كڵاوشینه‌كانی سه‌ر به‌ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و خۆپیشانده‌ران رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا 8 خۆپیشانده‌ر كوژران و زیاتر له‌ 80ی تر برینداربوون.

به‌ مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ یاسین یاسری، وه‌زیری ناوخۆی عیراق گه‌شتووه‌ته‌ شاری نه‌جه‌ف و به‌ بڕیاری پارێزگاری ئه‌و شاره‌ش ئه‌مڕۆ كراوه‌ته‌ پشووی فه‌رمی له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان