کوردستانی
مەزڵوم کۆبانێ: کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە رۆژئاوا کاریگەرییەکی زۆر خراپی دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان وایکرد لە رۆژئاوای کوردستانیش بە ھۆشیاریەوە لە رەوشەکە بڕوانن و ئەگەر ئەمەریکا لە رۆژئاوا بکشێتەوە کاریگەرییەکی خراپ لەسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە جێدەهێڵێت.

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) رایگەیاند، کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان وایکرد، لە رۆژئاوای کوردستانیش بە ھۆشیاریەوە لە رەوشەکە بڕوانن، چونکە کاریگەریی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا لە رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھەسەدە تاھەتایی دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد "لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆ بایدن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ واشنتن باشتربووە، لە ئێستاشدا چاوەڕوان دەکەن سەقامگیریی باڵ بەسەر ناوچەکەدا بکێشێت بەو مەرجەی ئەمەریکا بەڵێنەکانی بباتە سەر".
باسی لەوەشكرد "سێ ساڵ لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا فەرمانی بە کشانەوەی دوو ھەزار سەربازی وڵاتەکەی کرد، کە ئەو سەربازانە شانبەشانی ھەسەد شەڕی داعشیان دەکرد، بەوەش رێگەی لە بەردەم تورکیادا کردەوە، بەشێک لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھەسەدە داگیر بکات".
ر. ر
ر. ر
بیروڕا