کوردستانی

فڕۆکەکانی تورکیا بارەگایەکی ئاسایشیان لەم ناوچەیە کردە ئامانج

مەودا میدیا - سلێمانی |


فڕۆکەکانی تورکیا بارەگایەکی ئاسایشیان لەم ناوچەیە کردە ئامانج
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە بێفڕۆکاوانەکانی تورکیا گوندێکی سەر بە قەزای شنگالیان بۆردوومانکرد، تائێستاش فڕۆکەکانی تورکیا بە ئاسمانی شنگالدا دەسوڕێنەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا وەریگرتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی ئەیلولی 2021 فڕۆکە بێفڕۆکاوانەکانی تورکیا گوندی بارێی قەزای شنگالیان بۆردوومانکرد کە بارەگایەکی ئاسایشی ئێزدییەکانی لێیە.

هەربەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا،  تائێستاش فڕۆکەکانی تورکیا بە ئاسمانی شنگالدا دەسوڕێنەوە، نازانرێت زیانە گیانی و مادییەکانی ئەو بۆردوومانە چی بووە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan