کوردستانی
باندێکی تۆڕەکۆمەڵاتییەکان دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی باندێکی تۆڕەکۆمەڵاتییەکانی راگەیاند بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە خەڵک لە رێگەی ڤایبەر و فەیسبووکەوە.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی راپەڕین هاتووە "لەسەر سکاڵای هاوڵاتیەک هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر مکافحە بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی مادەی دوو له یاسایی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن باندێکیان لە پشدەر دەستگیرکرد کە پێکهاتوون لە سی کەس.".
ئاماژە بەوەشکراوە "بەوتەی سکاڵاکار، ئەو باندە هەوڵیان داوە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان (فەیسبوک و ڤایبەر) وێنەی نەشیاوی خەڵک بەدەست بێنن تا لە بەرانبەردا هەڕەشە لە خاوەنەکانیان بکەن بۆ بەدەستهێنانی بڕێک پارە".
باس لەوەشکراوە "دوای دەستگیرکردنیان و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا، سەرجەمیان لە بەردەمی پۆلیس و دادگا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا لە ئێستاشدا بە مادەی دوو سەرجەمیان راگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە".
ئەوەش هاتووە "داوا لە هاوڵاتییانی خۆشەویستی سنوری ئیدارەی راپەڕین دەکەین لەکاتی بوونی رووداوێکی لەم شێوەیە سەردانی نزیکترین بنکەی پۆلیس بکەن بۆ تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لە دژی ئەو کەسانەی کە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە خەڵکی هەراسان دەکەن تاوەکوو بەپێی یاسا سزابدرێن".
ئەوەشخراوەتەڕوو "بۆ ئەو مەبەستەش بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە تاوانی لەو شێوەیە ئەنجام دەدەن هێزەکانمان بەدواداچوونی تەواو دەکەن و لەدوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر دەستگیریان دەکەن بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر".
س.س

بیروڕا